Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:35

شانەی راگەیاندنی عێراق: 3 موشەک ئاراستەی فرۆکەخانەی بەغدا کران

کوردستان TV
100%


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند دره‌نگانی ئێواره‌ى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 3 موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی دەوروبەری فرۆکەخانەی بەغداد کران.


 له‌راگه‌یاندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  یەکێک لە موشەکەکان لە ناو پارکی ئۆتۆمبێلی فرۆکەخانەدا کەوتۆتە خوارەوە.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئەو موشەکانەوە 4 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان زیانیان پێگەیشتووە

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  یەکێک لە موشەکەکانیش لە ناوچەی زەیتون لە نزیک ئەبوغرێب کەوتووەتە خوارەوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.