Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:30

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی 2 گوللە هاوەن لە کەرکوک کەسێک کوژرا

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی دوو گوللـە هاوەن له‌نزیک یاریگایه‌كی تۆپی پێ لە گوندی بەشیر سەربە ناحیەی تازه‌ باشووری شاری كه‌ركووک، هاووڵاتییەکی سڤیل کوژرا.


لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی دوو گوللـە هاوەن له‌نزیک یاریگایه‌كی تۆپی پێ لە گوندی بەشیر سەربە ناحیەی تازه‌ باشووری شاری كه‌ركووک، هاووڵاتییەکی سڤیل کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی  له‌پارێزگاكه‌ راگەیاند، شه‌وی رابردوو دوو گوللـە هاوەن له‌نزیک یاریگایه‌كی تۆپی پێ لە گوندی بەشیر کەوتەخوارەوە و به‌وهۆیه‌وه‌ مێردمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی مستەفا قەنبەر محەمەد کوژرا.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، دوای رووداوەکە هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، گومان دەکرێت هاوەنەکان لەلایەن داعشەوە ئاراستەکرابن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.