له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێیدا كۆمه‌لێك زانای ئه‌مریكی هۆكاری له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردنیان ئاشكراكرد كه‌له‌كاتی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌سی تووشبوو ئه‌و هه‌سته له‌ده‌ست ده‌دات.
پرۆفیسۆر ئه‌ندرۆ لین له‌كۆلیژی پزیشكی له‌زانكۆی جۆنز هۆبكینزی ئه‌مریكی به‌هاوكاری د.مینگفی چین له‌هه‌مان زانكۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كرد له‌هۆكاری له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن لای تووشبووانی كۆرۆنا.
ئه‌و زانایانه بۆیان ده‌ركه‌وت هۆكاری ئه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا هه‌ستی بۆنكردن له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌كاتێكدا نیشانه‌كانی دیكه‌یان له‌سه‌ر ده‌رناكه‌وێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری هۆرمۆنی ئه‌نجیۆتنسین له‌ناوچه‌ی لووت و شوێنی لێپرسراو له‌هه‌ستی بۆنكردن.
زانایان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و هۆرمۆنه خاڵی چوونه ژووره‌وه‌یه و رێگه‌ده‌دات به ڤایرۆسی كۆرۆنا بچێته نێو خانه‌كانی له‌ش و هۆكاری گواستنه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی دیكه.
پرۆفیسۆر ئه‌ندرۆ لین سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه ووتی: ڤایرۆسه‌كانی دیكه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه به‌گشتی ده‌بنه هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن به‌هۆی هه‌ڵاوسانی بۆری لووت، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن به‌بێ بوونی نیشانه‌ی دیكه له لووت.
ژێده‌ر / ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.