Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 00:07

که‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: پله‌کانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان پێشبینیه‌كانى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستانى بڵاو كرده‌وه‌ و   به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پله‌كانی گه‌رما روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 43 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگاكانی دهۆك و  سلێمانى 42 پله‌ی سیلیزی و  له‌پارێزگای كه‌ركوكیش 45 پله‌ى سیلزی ده‌بێت

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌  لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 43 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 42 پلە، دهۆک 42 پله‌ و له‌ کەرکوکیش 45 پله‌ی سیلیزی دەبێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.