سێڵفی گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له تۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان چ به شێوه‌ی تاك بێت یاخود كۆمه‌ڵی كارێكی ، زیاتر بۆ خۆشی و سه‌رنج راكێشانی بینه‌رانه.
له وڵاتی تونس ژن ومێرد سێلێفییه‌كی زۆر سه‌یریان بڵاو كرده‌وه ,كه‌له دوای خۆی مشت ومڕێكی زۆری ، به‌دوای خۆیدا هێنا.
چیرۆكی ئه‌م سێڵفییه ، ژن و مێردێكی تونسی به ناوی (خه‌وله و وه‌لید )دوای ئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوون نه‌بوون ،بڕیاریاندا له‌یه‌ك جیا ببنه‌وه ، تائێره كارێكی ئاساییه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌را بنێته‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده له‌یك جیا بوونه‌وه سێڵفێكیان به‌یه‌كه‌وه گرت ،له سێڵفییه‌كه ده‌رده‌كه‌ون زۆر دڵخۆشن ،له‌هه‌مووی سه‌یر تر له تۆره‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان سێڵفییه‌كان بڵاوكرده‌وه ، به‌و هۆیه‌شه‌وه ناره‌زایه‌تی زۆری هاوڵتیانی لێكه‌وته‌وه، ره‌خنه‌یه‌كی زۆریان ئاراسته كرا.ا
مێردی ژنه‌ته‌ڵاق دراوه‌كه ده‌ڵێت" ته‌ڵاق دان كارێكی تایبه‌تی ژن و مێرده ، پێویست ناكات كه‌س خۆی بكاته خاوه‌نی ".
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی: كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.