Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:30

شاندی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات‌ و پرسی بودجه‌ و نه‌وت لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%


سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایده‌گه‌ێنێت سبەی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و دوو پرس لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەن، ئەوانیش بریتین لە بودجە و نەوت.

فارس عیسا، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند  بڕیارە سبەی شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ھەمان شاندی ڕابردووە، سەردانی بەغدا بکات و لەو سەردانەدا گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکات لەبارەی دوو تەوەری گرنگ، ئەوانیش پرسی بودجەی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجە و پرسی نەوتن، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن و ئەم جارە ئومێدمان ھەیە رێککەوتن بکرێت.

راشیگه‌یاند ھەر کاتێک رێککەوتنی سیاسی لەسەر بودجە و نەوت کرا، دواتر ئەو رێککەوتنە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر دەکرێت، کە ئێستا کار بۆ ئامادەکردنی بودجەی ساڵی داھاتوو دەکرێت و کوردیش لە ئامادەکردنیدا بەشدارە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.