وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە 15 كەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی زنجیرەیەك تاوان لەوانە كوشتن و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق دەستگیركراون.
لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی پۆلیسی بابل زنجیرەیەك هەڵمەتیان بە ئامانجی دەستگیركردنی ژمارەیەك كەسی داواكراو لە ناوچەكانی باكوور، ناوەڕاست و باشووری پارێزگاكە ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی هەڵمەتەكاندا، 15 كەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی زنجیریەك تاوان لەوانە كوشتن، بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان، فێلكردن، دەستدرێژی و سەرپێچكردنی یاسا دەستگیركراون.
ئاماژە بەوەیشدراوە كە سەرجەم دەستگیركراوان بە مەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لە بەرامبەریاندا، گواستراونەتەوە بۆ بنكەكانی ئەمنی و دەستبەسەركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.