ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:45 خولەك لەڕێگای کۆچی ھاجەرێ مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتی جەمیل ئیسماعیل، تەقیەوە، خۆشبهختانه زیانی گیانی نەبوو.
سەرچاوەیەکی نزیک لەڕووداوەکە بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەکاتی تێپەڕبوونی ئەو ھاووڵاتیە لە گوندی ئالەدوان بۆ کوێستانی بەربزین مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەی لەجۆری پیکاب شۆفلێتدا تەقیەوە زیانێکی زۆر بەئۆتۆمبێلەکە گەیشت، خۆشبهختانه شۆفێرەکەی هیچ زیانی پێ نهگهیشتووه.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە پێ دەچێت ئەو مینە چێندراوەی بەو ئۆتۆمبێلە داتەقیوەتەوە ھی گهریلاكانی پەکەکە بێت و ڕووداوەکەش لەنزیک شوێن و پێگەکانی گهریلاكانی پهكهكهپە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.