Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:44

لیژنە‌یە‌ک بۆ یە‌کلاکردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌یی نایاسایی پێکھێنرا

کوردستان TV
100%


قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی قۆناغی دووەمی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری كرد، لیژنە‌یە‌ك بۆ یە‌كلاكردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌یی نایاسایی پێكھێنرا. 

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی قۆناغی دووەمی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تریی به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا لیژنەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی فرەمووچەیی نایاسایی پێکهێنرا. 

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران و بەشداریکردنی وە‌زیری دارایی و ئابووری بوو و تێیدا گفتوگۆ لە‌بارە‌ی دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی جێبە‌جێكردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری كرا بە ‌ئاڕاستە‌‌ی بە‌رجە‌ستە‌كردنی حكومە‌تی ئە‌لیكترۆنی بە‌ سوودوە‌رگرتن لە ‌تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری لە ‌بە‌ڕێوە‌‌بردنی دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و فراونكردنی پرۆگرامە‌كە‌ تاوەکو بوارە‌كانی دیکەش بگرێتە‌وە‌ و ببێتە‌ یارمە‌تیدە‌رێكی سە‌رە‌كی بۆ جێبە‌جێكردنی كردارە‌كی چاكسازی و بە ئە‌لیكترۆنیكردنی دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و ھێنانە‌ كایە‌ی شێوازێكی نوێی خزمە‌ت و حوكمڕانیی دروست. 

كۆبوونە‌وە‌ بڕیاریدا لیژنە‌یە‌ك بۆ بە‌ردە‌وامیدان بە‌ پاككردنە‌وە‌ی لیستی مووچە‌خۆران و یە‌كلا‌كردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌ی نایاسایی پشتبە‌ستوو بە‌ یاسایی چاكسازی پێكبھێنرێت. 

بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش فە‌رمانگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی و بە‌دواداچوون و فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و وە‌زارە‌تی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئە‌ركە‌ راسپێردران. جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران بڕیاریدا بە رەچاوكردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان دە‌ست بە‌ تۆماركردنی ئە‌و مووچەخۆرە‌ شایستانە‌ بكرێت، كە‌ هێشتا لە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری تۆمار نە‌كراون. 

ھە‌ر لە ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، بڕیاردرا وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری ئاسانكاری لە‌ پرسی تۆماركردن و دیاریكردنی فە‌رمانبە‌رانی تۆماركردن‌ بکات، بۆ ئە‌وە‌ی تەنیا ئە‌و مووچە‌خۆرانە‌ تۆمار بكرێن، كە‌ یاسایین و تۆمارنە‌كراون و بڕیار لە‌سه‌ر تۆماركردنیان دە‌درێت. 

باش كۆتاییھاتنی قۆناغی یە‌كە‌می بایۆمە‌تری، بە‌ تۆماركردنی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان‌ لە‌ سیستە‌مێكی ئە‌لیكترۆنی ناوە‌ندیدا، لیژنە‌ی باڵا دە‌ستی بە‌ جێبە‌جێكردنی قۆناغی دووە‌می سیستە‌مە‌كە كرد‌.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.