به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر شوفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، هه‌ر شوفێرێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌م شوێنانه رابگرێت به‌بڕی 30000 هه‌زار غه‌رامه ده‌كرێت.
ئاگاداری سەرجەم دوکاندار و خاوەن کارەکان پزیشک ودەرمانسازو خاوەن کارە پزیشکیەکانی شەقامی پزیشکان و شەقامی باتەو شەقامی موزەفەریەو شەقامی 20 مەتری دەوری قەڵاو پارکی شار دەکەینەوە کەوا لەرۆژی 2020/9/8 پارککردنی ئۆتۆمبێلەکان لەو شوێنانە قەدەغە دەکرێت وەتەنها رێگا دەدرێت بەوەستانی کاتی بۆیە دەبێت هەمووان ئەتۆمبێلەکانیان لەگەراجەکان رابگرن کە ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و نەهێشتنی خنکانە لەسەنتەری شار.
هەر شوفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بەبری 30000 دینار کەسزای وەستانە لەشوێنی قەدەغە وە لەحاڵەتی بەردەوامی یان دووبارە کردنەوەی سەرپێچیەکە دەست بەسەر ئوتومبێلەکە دادەگیرێت.
بەهیوای پابەندی هەموو لایەک بۆ خزمەتکردنی شارەکەمان
ب هاتووچۆی هەولێر
2020/9/7
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.