Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:41

رێبوار بابکه‌یی : به‌هۆی ململانێی نێوان تورکیا و په‌که‌که‌ 500 گوند له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدان

په‌كه‌كه‌ نابێت دوور له‌ شارستانی قسه‌ بكات
رێبوار بابكه‌یی : به‌هۆی ململانێی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ 500 گوند له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدان
کوردستان TV
100%

دكتۆر رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ستتێوه‌ردان و هه‌ڕه‌شه‌كان رایگه‌یاند :  په‌كه‌كه‌ ئه‌گه‌ر بێت سه‌یری بكه‌ین حزبێكی  كوردییه‌ ‌ وه‌ك ناونیشان  ،به‌لام ئایدیلۆجیسته‌ و توندڕه‌وه‌ . ئالای كوردستان هه‌ڵناكه‌ن ، بڕوایان به‌ مێژوو و سه‌ركرده‌كانی كوردستان نییه‌ ، خه‌باتیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه‌ ، خه‌باتیان بۆ هه‌ژموونكردنی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ سه‌ر ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستان .

هه‌روه‌ها نایانه‌وێ هیچ حزب و لایه‌نێك هه‌بێت ته‌نها خۆیان كۆنترۆڵی ته‌واوی كوردستان بكه‌ن . شوێنیان نابێته‌وه‌ بۆ فره‌حزبی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ، هه‌رێمێكی دیموكراسییه‌ ، تا راده‌یه‌كی باش زۆر پارت و لایه‌ن تێكۆشانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن ، راوبۆچوونیان ئازاده‌ ، به‌شداری پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن له‌ ناو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌شێكیشیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .

سه‌باره‌ت به‌ بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان رێزیان لێده‌نێت كه‌چی ئه‌وان رێز له‌ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناگرن .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ وه‌ك هێزێكی به‌هێز زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق به‌ ده‌ستهێنایه‌ .سه‌رۆك بارزانی پێگه‌یه‌كی سیاسی ره‌مزی مه‌عنه‌وی به‌هێزی هه‌یه‌ ، ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ناهێلێت په‌كه‌كه‌ مه‌رامه‌كانی خۆی به‌دی بێنێت . هیچ حزبێكی سیاسی له‌ كوردستان به‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌ دژ به‌ په‌كه‌كه‌ . سه‌رووی 500 گوند له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدان به‌هۆی ململانێی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ ، په‌كه‌كه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ر ئه‌و گوندانه‌دا گرتووه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ ناتوانن كاری رۆژانه‌ی خۆیان بكه‌ن له‌ ئاژه‌ڵداری و جوتیاری . هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی كارگێڕیان له‌و ناوچانه‌ دروست كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كیشه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان .

په‌كه‌كه‌ ده‌بێ بزانێ پارتی پاسه‌وان نیه‌ له‌ به‌رده‌رگای په‌كه‌كه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌ پارتی بكات وه‌ڵامی بداته‌وه‌ ، نابێت به‌مشێوه‌یه‌ دوور له‌ شارستانیه‌ت و دیموكراسیه‌ت قسه‌ بكات .

داواكردن له‌ پارتی پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ته‌كێتی خۆیدا بێت ، داوای روونكردنه‌وه‌ شێوازی خۆی هه‌یه

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌سێك نیه‌ به‌ گوته‌ی ئه‌وان كه‌ بپرسن چۆن سه‌ردانی توركیای كردووه‌و بۆ چ مه‌به‌ستێك بووه‌.

نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمێكه‌ به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان .

به‌ڵام ئه‌وان داننانێن به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵ .

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ، دكتۆر رێبوار رایگه‌یاند كه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا له‌ گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا ، توانی ره‌زامه‌ندی توركیا وه‌ربگرێت به‌ وه‌ستاندنی له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و ئه‌منییه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ .

ئایا له‌ به‌رچی توركیا ئه‌و له‌شكركیشییه‌ی وه‌ستاند ؟ ئایا له‌ به‌ر به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ؟ نه‌خێر به‌ڵكو بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ رۆژ به‌رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و درك به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه‌ گرنگی پێده‌درێت .

هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزه‌ له‌ رووی دبلۆماسی و سیاسیدا و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.