مسته‌فا ئۆجه‌رلیك سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستتێوه‌ردان و هه‌ڕه‌شه‌كان رایگه‌یاندكه ئێمه وه‌كو پارتی ئازادی كوردستان ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ڕیز نیچیرڤان بارزانی بۆ توركیا به‌رزده‌نرخێنین ، ده‌بێ هه‌موو كوردانی جیهان ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانن كه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی جیهان هه‌رێمێكی دانپێنراوه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێت .
روونیشیكرده‌وه كه ئێمه وه‌كو پارتی ئازادی ده‌مانه‌وێت پرسی كورد له توركیا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ربكرێت و گومانیش له‌وه دانییه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵێكی ئه‌رێنی ببینێت بۆ لێكنزیكردنه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان .
ئاماژه‌شیدا كه باشووری كوردستان ، ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكه‌وتی هه‌موو كورده .
بوونی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان رێگه خۆشده‌كات كه توركیا ده‌ست له كاروباری هه‌رێمی كوردستان وه‌ربدات به‌وه‌ی تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كان بكات و ره‌وشی ئارامی ناوچه سنووریه‌كان دووچاری نائارامی و ناسه‌قامگیری بكات .
بۆیه پێویسته په‌كه‌كه‌و هه‌روه‌ها توركیاش رێز له ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه بگرێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانه
وڵاتی توركیا راسته رێگه به كورد نادات چالاكی سیاسی‌یان هه‌بێت ، به‌ڵام له ساڵی 2013 تا 2016 ده‌رفه‌ت هاته ئاراوه ، ئێمه‌ش وه‌ك پارتی ئازادی هاتینه مه‌یدان توانرا تا راده‌یه‌كی به‌رچاو خه‌باتی سیاسی دیموكراسی ئه‌نجام بده‌ین .
به‌ڵام دواتر توركیا ده‌ستی به شه‌ڕ كرده‌وه و پاشان په‌كه‌كه‌ش ده‌ستی به شه‌ڕ كرده‌وه .
شه‌ڕ هیچ مانایه‌كی نییه ، به‌تایبه‌تی له شاره‌كان كه زیان به 2 سه‌ربازو یان 2 پۆلیس ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو خه‌ڵكی سڤیل زیاتر زیانی پێده‌گات .
توركیا پێگه‌ی ئه‌وه نییه شه‌ڕی چه‌كداری تیا بكرێت ، باكووری كوردستان پێویستی به چاره‌سه‌رێكی دیكه هه‌یه . ئه‌ویش له رێگه‌ی دیالۆگ گفتوگۆ و دانیشتن له سه‌ر مێزی گفتوگۆ. .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.