Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:37

  وەزیرى تەندروستى: حکومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌ر دابینکردنی هه‌موو پێویستییه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا

کوردستان TV
100%


وەزیرى تەندروستى رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕایی بوونى قەیرانى دارایى، حکومەتى هەرێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تا ئێستا زیاتره‌ له‌ (45) ملیار دینارى تەرخانکردووە.

سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دێره‌لووك، رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌ر دابینكردنی هه‌موو پێویستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووریش تا ئێستا زیاتر چل و پێنج ملیار دیناری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خه‌رج كردووه‌. 

وەزیرى تەندروستى ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ رێگری كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن.

د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى رایگەیاند: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان، بەڵام له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌رده‌وامین.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.