كهمێك پێش ئێستا ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە قەزاى زاخۆ کەوتەوە ژمارهیهك خێمهی ئاوارهكان سووتا.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: ئەمشەو ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە قەزا زاخۆ کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە بنکەی رکاڤا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن بێ ئهوهی زیانی گیانی لێ بكهوێتهوه.
گوتیشی: ھۆکاری رووداوەکەش شۆرتی کارەبا بووە و بەو ھۆیەوە ژمارهیهك خێمه سووتاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.