سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له به‌غدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یان خێزانێكى 5 كه‌سى به‌یه‌كه‌وه له ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا كوژراون
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه چه‌ند چه‌كدارێك له گه‌ڕه‌كى مه‌شته‌لى به غدا هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵیك ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانه كه‌یان كوشتووه كه پێك هاتبوون له دایك و باوك و سێ منداڵ.
به گوێره‌ى گووته‌ى سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه تاوانه‌كه له لایه‌ن كه‌سى ناسراوى ئه‌و خێزانه ئه‌نجامدراوه و له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان ده‌ستكراوه به لێكۆلینه‌وه‌و به‌دواداچوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.