وه‌رزشوانی نه‌مساوی "جۆزیف كوبیرل" پێوه‌رێكی نوێی جیهانی تۆمار كرد ، ناوی چووه نێو فه‌رهه‌نگی گینیس ،دوای ئه‌وه‌ی توانی زیاتر دوو كاتژمێر له نێو سه‌ندوقێكی پڕله سه‌هۆڵ بمێنێته‌وه.
كوبیرل جلوبه‌رگه‌كانی داكه‌ناند پاشان چووه نێو سوندوقێكی شوشه‌یی ، ئه‌نجا هاوكارانی سندوقه‌كه‌یان پڕ له سه‌هۆل كرد.
جۆزیف كوبیرل توانی دوو كاتژمێر‌و 8خووله‌ك و 47 چركه له‌نێو سه‌ندوقه، پڕله سه‌هۆڵه‌كه خۆراگرێت، ناوی بچێته نێو فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌پێوه‌ره‌كان ،له هه‌مان كاتدا توانی، ژماره‌ی چینی "جین سونگهاو" بشكێنێ كه له ساڵی 2014 توانی بووی ، كاتژمێرك و 53 خووله‌كه و 10 چركه تۆمار بكات.
له كاتی ده‌رچوونی له سندوقه‌كه له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی، پشكنین بۆ جۆزیف كوبیرل كرا ،ده‌ركه‌وت كه ته‌ندروستی زۆر باشه .
وه‌رگێران ودارشته‌وه‌ی كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.