Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:45

شارەوانی هەولێر: لێژنه‌یه‌ک بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان پێکهێندراوه‌ 

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاری تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ پەسەند کرا ئێستا وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان.

سیامەند کەریم، گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لیژنەیەک لە پارێزگای ھەولێر بۆ تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ پێک ھاتووە و بەگوێرەی یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ ھەموو ئەو خانووانەی بەرلە ساڵی ٢٠١٩ لەسەر موڵکی حکوومەت بە زێدەڕۆ دروست کراون، تاپۆ دەکرێن.

ڕاشیگەیاند:" ڕێکارەکانی تاپۆکزدنی خانووی تەجاوز ئاسان نیە کارکردنی دەوێت هەروەها پێویستی بە تیمێکی فراوان هەیە بۆئەوەی بە میکانیزمێکی گونجا و دەست بە کارەکان بکرێت بۆیە نابێت پەلە لە جێبەجێکردنی بکرێت بەڵام هەر کاتێک کارەکان تەواو بوو ئەوە دەست بە تاپۆکردن دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا:" ھەرکەسێک زێدەڕۆیی بکاتە سەر زەویی شارەوانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و زێدەڕۆییەکەی تێک دەدرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، لەبەر ئەوەش، بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین، خەڵکێک زێدەڕۆیی بکاتە سەر موڵکی حکوومەت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.