Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:42

پاره‌ی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵانی رابردوو خه‌رج ده‌کرێت

کوردستان TV
#7 #8
100%

د. مەیادە نەجاڕ ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان رایده‌گه‌یه‌نێت:  ڕۆژی  2 / 6 کە کاتی پشووی پەرلەمان بوو، وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی کۆبووینەوە و، داوامان لێ کرد کێشەی قەرزی جووتیاران چارەسەر بکات.
کە ئه‌م قه‌رزانه‌ ھی ساڵانی دووهه‌زار و چوارده‌ و پانزه‌ و شانزه‌ نەدراوە و بە بڕیارێکی سیاسی راگیراوە، بۆیە کە نووسراوەکەمان لەو بارەیەوە ئاراستەی کرد، واژۆی لەسەر کرد و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، ئەوانیش له‌ سێی ئه‌م مانگه‌ نووسراویان بۆ وەزارەتی بازرگانی کردووە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە خەرج بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ھەر دوێنێ سەردانی وەزارەتی بازرگانیمان کرد و ئەوانیش پێویستە به‌ زووترین کات وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران بدەنەوە لەبارەی بڕی پارەی قەرزی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان و بە زوویی پارەکە خەرج بکرێت، بۆیە بەم زووانە کە رێکارەکان تەواو بوون، دەست بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت.
جوتیارانی ھەرێمی کوردستان پارەی سێ ساڵیان کە نزیکەی پێنجسه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیار دینارە لای حکومەتی عێراقە و چەندین ساڵە بەھۆکای سیاسی خەرجیان نەکردووە  
 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.