Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:11

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

کوردستان TV
#7
100%

   سبەینێ چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو كارنامەی كاری كۆبوونەوەكەش لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بڵاوكرایەوە.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/9/9ى راگه‌یاند،: كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌: 
به‌رنامه‌ی كار

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانـ-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 9/9/2020 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.