له چله‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند " عه‌تا چاوشین" دا سبه‌ی چوارشه‌مه 9-9-2020 له شاری سلێمانی له باخچه‌ی عه‌تا چاوشین –ته‌نیشت – قوتابخانه‌ی ره‌نگین فلكه‌ی خاڵه حاجی له كاتژمێری 4ی پاشنیوه‌ڕۆ په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه لاده‌ردێت.
په‌یكه‌ره له‌لایه‌ن په‌یكه‌رساز چێنه‌ر نزار دروست كراوه به قه‌باره‌ی 120 سانتیمه‌تر له‌سه‌ر به‌رزیه‌كی 130 سانتیمه‌تری داده‌نرێت،له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌رێر ده‌كتۆر ته‌ها ره‌سوڵ جێبه‌جێ كراوه.
په‌یكه‌ره له باخچه‌ی شاری سلێمانی داده‌نرێت ، كه باخچه‌كه‌ش وه‌كو رێزلێنانی له خزمه‌تی (40) ساڵه‌ی، به‌ناوی هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین ده‌بێت.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین له 22 6-2020 له شارس سلێمانی به نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.