دكتۆر ئاراس خۆشناو سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی لهمیانهی بهشداریكردن له بهرنامهی رۆژهڤی كوردستان سهبارهت به پرسی گفتوگۆكانی ههرێم و بهغدا رایگهیاند كه لە رووی زانستی بودجە بۆ ساڵێكە لە رووی پلان و ئەوەی لە هەموو وڵاتێك پەیڕەو دەكرێت .
دانانی بودجەیەك بۆ 3 ساڵ هیچ واتایەك نابەخشێت ، تەنها ئەگەر مەبەست تیایدا ئەوەیە كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا تێیدا جێگیربكرێت و چارەسەری بۆ دابنرێت ، ئەوە لایەنێكی ئەرێنی دەبێت ، بەڵام لە رووی زانستی دارایی بودجە تەنها بۆ یەك ساڵە .
عێراق بە تەوافوقی سیاسی ئیجابی بەرێوە ناچێت ، عێڕاق دوای 2003 لە سەر 3 بنەما دانراوە یەكەمیان سازان واتا تەوافوق دووەمیان شەراكەتی راستەقینە سییەمیان تەوازن لە دابەشكردنی دەسەڵات و پۆستەكان .
بەبێ بوونی رێككەوتنی سیاسی بەڕێوەچوونی پرۆسەكانی دیكە ئەستەمە.
سەبارەت بە پرۆسەی چاكسازی لە هەرێم دكتۆر ئاراس خۆشناو رایگەیاند كە پرۆسەی چاكسازی بەردەوامە و دەمێكە دەستی پێكردووە ، هەموو داتاكان ئێستا لە بەر دەستە كە لە كێ هەڵە هەیە . بڕی ئەو پارەیەش كە بۆ مووچە سەرف دەكات لە ستاندارد دەرچووە ، چاكسازیش بەردەوامی هەیە 9 سێكتەر لە خۆ دەگرێت بەڵام ئەوە پێویستی بە كات هەیە ، . لەمەودوا چاكسازی بەردەوامی دەبێت و لە سەر بنەمایەكی زانستی دەبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.