له سنووری كه‌ركووك ژمارەیەك حەشارگە خاپووركران، هەروەها دەستبەسەر ژمارەیەك چەك و بڕێك تەقەمەنی داعشدا گیرا.
فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵ لە كەركووك لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە رایگەیاند: لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی فیدراڵ بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی ئەلفاخر لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، ژمارەیەک مۆڵگه و چەکی داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لە میحوەری حەمرین پێنج حەشارگە و كارگەیەكی دروستكردنی بۆمب خاپوور كراون، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئاپی بێ مۆڵەتدا لەگەڵ 40 بۆمبی چێنراودا گیراوە هه‌روه‌ها 60 گولە ھاوەنی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، کەوا ئامادەکرابوو بۆ کاری تیرۆرستی.
هه‌ر له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا لە میحوەری سنووری قەزای داقووق كە لەلایەن هێزەكانی لیوای 20ی سەربە فیرقەی پێنج پۆلیسی فیدراڵ دوو حەشارگە خاپووركران، هەروەها دەستبەسەر دوو بۆمبی چێنراو و پێنج پارچە چەک لە جۆری كڵاشینكۆڤدا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.