شاندی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.
لەراگەیەندراوێكدا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و پرسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کارکردنی پێکەوەیی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی تەواوی گەلانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی رایگەیاندووە، پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان بەغدا و هەولێر لەسەرجەم بوارەکاندا بوونی هەبێت، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بتوانین بەرەنگاری ئاستەنگییەکان ببینەوە کە لەئەنجامی دابەزینی بەهای نەوت و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕووی لە وڵات کردووە.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی و قوباد تاڵه‌بانی به‌پێویستیان زانیوه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵ له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌بێت.
ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەردەوامی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم سەردانی بەغدایان کرد و یەكەم كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆكوەزیران بەڕێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.