وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر عەلی حەسەن ئەلخەلیل و یوسف فنیانوس وەزیرانی پێشوی دارایی و گواستنەوەی لوبنان سەپاندووە.
كهمێك لهمهوبهر ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بەتۆمەتی دابینکردنی هاوکاریی دارایی و کەرەستەی دیکەی سەربازی بۆ رێکخراوی حزبوڵای نزیک لەئێران، حکومەتی ئەمریکا سزای بەسەر عەلی حەسەن ئەلخەلیل و یوسف فنیانوس وەزیرانی پێشوی دارایی و گواستنەوەی لوبنان سەپاند.
ستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بەئاژانسەكەی رایگەیاندووە، گەندەڵی لوبنانی وێرانکردوە، حزبوڵا سیستمی سیاسی ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵکردووە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریدەهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.