Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:37

سەردانیکردن بۆ کەس و کاری بەندکراوەکان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕیاریدا بە کردنەوەی سەردانکردنی ڕاسەوخۆیی کەسوکاری زیندانییان بۆ زیندانەکان بەو مەرجەی لە سێ کەس زیاتر نه‌بێت. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی  وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووه‌، دوای ڕاگرتنی نزیکەی شه‌ش مانگ لە سەردانی کردنی کەس و کاری بەندکراوان لە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان  بۆ لای بەندکراوەکانیان ئەمرۆ سێ شەممە ڕێكکەوتی 2020/9/8  بە فەرمی سەردانیکردن بۆ کەس و کاری بەندکراوەکان کرایەوە، بەپێی ئەو ڕینماییانەی کە لە لایەن وەزارەتی کارەوە دەرکراون بۆیان و بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە.

شایانی باسە ڕۆژانە 100 بەندکراو دەتوانن کەس و کاریان سەردانیان بکەن و بۆ هەر بەند کراوێک سێ کەس ڕێگە پێدراوە بێتەلای بەمەرجی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان بە بەستنی ماسک و دەستکێش  .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.