Erbil 38°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 00:43

له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای دیوانیه‌ - بابل کاروانێکی هاوپه‌یمانان کرایه‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

ئەمشەو به‌ بۆمبێكی چێندراو به‌ كاروانێكی لۆجستیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سنوری دیوانیه‌ و بابل ته‌قیه‌وه‌ و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

میدیا عێراقییەكان لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویانكردووەتەوە، له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای دیوانیه‌ - بابل كاروانێكی لۆجستیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كراوه‌ته‌ ئامانج و رایانگه‌یاندووه‌، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، كارمەندێكی هێزەكانی سواتی عێراقی كوژراوە كە یاوەری كاروانەكەی دەكرد، دووی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌، گومان دەكرێت تەقینەوەكە لەلایەن میلیشیا شیعەكانەوە ئەنجام درابێت كە پێشتریش چەندین جار بنكە و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان كردبووە ئامانج.

شایه‌نی باسه‌ ماوه‌كانی رابردوو هێرشه‌كانی سه‌ر هێزه‌‌ عێراقییانه‌ و هاوپه‌یمانان زیادیان كردووه‌ كه‌ هاوكاریی سه‌ربازی بۆ هێزی هاوپه‌یمانان ده‌گوازنه‌وه‌ و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه‌ رانه‌گه‌یاندووه.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.