Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:47

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێم

کوردستان TV
100%

دەربارەی لێدوانێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە مافی رۆژنامەنووسان رۆژی 8/9/2020 سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان لێدوانێکی بەناوی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ئاسمانی NRT، گوایە ئەم هەنگاوە لەسەر داوای وەزارەتی رۆشنبیری بووە.

 لێرەدا نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان ئەم روونکردنەوەی خوارەوە بڵاوکردەوە:

لە لێدوانەکەی سەنتەری میترۆدا هاتووە کە رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ناوبراو لەسەر داوای ەزارەتی رۆشنبیری بووە، کە ئەمەش پێچەوانەی روونکردنەوەکانی پێشتری ئێمە بووە لەم بارەوە، چونکە راگرتنی نووسینگەکانی NRT بەپێی رێکار و رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارە ئیدارییەکان لە شارەکانی هەولێر و دهۆک بووە. لە ماوەی رابردوودا کەناڵیNRT چەندین جار ئاگادار کراوتەوە کە بەردەوامیدان بە تەشهیر و بوختان وتێکدانی ئاسایشی هاووڵاتیان پێویستە رابگیرێت و ڕەچاوی بارۆدوخی هەرێمی کوردستان بکات بەپێچەوانەوە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان ناچارن رێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵی ئاسمانی NRT بگرنەبەر.

بۆ ئەم مەبەستە لەم دواییەدا داواکاری گشتی سکاڵای تۆمار کردووە لە دادگای لێکۆڵینەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کەناڵەکە، نوێنەری یاسایی وەزارەتی رۆشنبیریش پشتگیری داواکەی کردووە لە دادگای ناوبراو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئیجرائاتەکانی دادگا تەواو نەبووە دادگاییەکە لە رۆژی دیاریکراودا بەڕێوە ناچێت. لە رۆژی دادگایی کردنەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە. بەپێی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره‌ (٣٥)ی ساڵی (٢٠٠٧)، لەم یاسایەدا گشت ئەرك و مافەكانی رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن دیاریكراوە،

حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە ئازادییەكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەدات لە هەر ئاستێكدا بێت بەتایبەتی لە بواری رۆژنامەنووسیدا، بەڵام لە هەمان كاتدا ناكرێ پیشەی رۆژنامەنووسی ببێتە هۆكارێك بۆ بەزاندنی ئازادی كەسانی تر و هۆكارێك بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی. بەپێی رینمایی ژمارەى (٢) وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان تایبەت بە رادیۆ و تەلەفزیۆن لە کاتی پابەندن نەبوونییان بە یاسا و رێنماییەکان و ناوزڕاندن و سوکایەتی کردن بە خەڵک و ڕەمزەکانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان،

هەروەها بڵاوکردنەوە و هاندانی خەلک بۆ گێرەشێوێنی و توندوتیژی، بۆ جاری یەکەم کەناڵەکە دادەخرێت بە مەرجێک لە ٧٢ سەعات زیاتر نەبێت و جاری دووەم لە هەمان ساڵدا لە هەفتەیەک زیاتر نەبێت و جاری سێیەم بەیەکجاری کەناڵەکە دادەخرێت و جارێکی دیکە بە هەمان ناو و ڵوگویە مۆڵەتی پێنادرێتەوە. کەناڵی ناوبراو ئەم ساڵ چەندین جار سەرپێچی ئەم رێنماییانەى کردووە. لەم رووەوە رێکاری پێویست بەرامبەر نووسینگەکانی کەناڵی ئاسمانی NRT گیراوەتەبەر لە لایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ڕاگرتنی هاندانی توندوتیژی و گێرەشێوێنی و تێکدانی ئارامی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.