لە ویلایەتى کۆڵۆڕادۆی لە هەندێک شوێن ڕێگا داخران
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزى باران بارین سۆماڵی گرتۆتەوەو بەو هۆیەشەوە لە چەند شارو شارۆچکەیەکی ئەو ووڵاتە بە هەزاران کەس لە نێو ماڵو حاڵی خۆیان نەماون و ئاوارە بوون .
هاوکات ئاژانسەکانى ئەو ووڵاتە ڕایان گەیاندوە کە بێجگە لە ئاوارە بوونى خەڵکی و زەرەری ماددى لە دوێنێوە هەشت کەسیش بەو لافاوە خنکاون
لە لایەکی دیکەشەوە بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە ویلایەتى کۆڵۆڕادۆی ئەمریکا بەهۆی بەفر بارینەوە چەند ڕێگایەک داخران و کەش و هەواش لە ماوەى 24 کات ژمێردا لە 33 پلەى سیلیزیەوە بۆ پلەیەک لە ژێر سفر دابەزى..
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.