شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی هۆشدارییان دا، "به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار ده‌كاته سه‌ر یادگه‌ی مرۆڤ و به‌و هۆیه‌وه مرۆڤ ناتوانێ زانیاری بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له یادگه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێ".
به گوته‌ی پسپۆڕانی رووس، "به‌كارهێنانی مۆبایل كار ده‌كاته سه‌ر توانای یاده‌وه‌ری و به‌تێپه‌ڕبوونی كات و راهاتن، یادگه ناتوانێ زانیاری و رووداوه‌كان كۆگه بكا به‌هۆی به‌كارهێنانی میمۆری مۆبایل و به‌كارهێنانی سیسته‌می گه‌ڕان كه یارمه‌تی چوون له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ده‌دا له‌بری پشت به‌ستن به‌یاده‌وه‌ری، هه‌روه‌ها ده‌ستگه‌یشتن به زانیاری له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه هه‌ر كاتێك كه ویستمان، رۆڵی یادگه‌ی مرۆڤ و تواناكانی سنووردار ده‌كا".
پسپۆڕان به‌پێویستی ده‌زانن مرۆڤ چه‌ند راهێنانێك بكا بۆ باشتركردنی یادگه‌ی بۆ خۆبه‌دوورگرتن له دیارده‌ی له‌بیرچوونه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی توانای یادگه له ئه‌زبه‌ركردنی زانیارییه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كان، ئه‌و منداڵانه‌ی زۆر مۆبایله زیره‌كه‌كان به‌كارده‌هێنن، كاردانه‌وه‌ی هێواشتریان له به‌رامبه‌ر هێماكانی رووناكی و ده‌نگ هه‌یه و، هه‌ڵه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن له نووسیندا، هه‌روه‌ها هێماكانی توانای كاركردنیان لاوازتره.
ژێده‌ر: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.