Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:36

سوپای پاسداران کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکانی تۆپباران کرد

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران بەچڕی گوندو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان و بارەگایەکی ھێزەکانی  ڕۆژھەڵاتی کوردستان یان  بۆردومان کرد. 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران لەگوندی تەلانی دەڤەری سیدەکان بارەگایەکی حزبی دیموکراتی کوردستان ،ح دک یان  بۆردومان کرد و بەپێی سەرچاوەیەک فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە بۆ ماوەیەک بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوه‌ته‌وه‌ و کە له‌لایەن پێشمەرگەکانی دیموکرات بەچەکی بێ کەیسی تەقەیان له‌ فڕۆكه‌ بێ فرۆكه‌وانه‌كه‌ کراوە .

دوای بۆردومانە کەش، تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەچڕی کوێستانەکانی بەربزین یان  تۆپباران دەکەن.

بەپێی قسەی بەرپرسانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو بۆردومان وتۆپبارانە دا پێشمەرگەکەکانیان ھیچ زیانێکی گیانیان بەرنەکەوتووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.