وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بڕیار دراوە چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به کوردستان تیڤی راگه‌یاند: گفتووگۆی شاندی حکومەتی هه‌رێم لە بەغدا هەنگاوی باشی بڕیووە له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ بڕیار دراوە چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان.
د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتیشی: بەغدا نیەتی چارەسەری باشی لێ دەبینرێت و ئێمەش ئامادەییمان دەربڕیووە کە دەستوور پێوەر بێ بۆ چارەسەری کێشەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.