جەنەرال كینیس ماكنزی، فهرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاند كە ژمارەی هێزەكانیان لە عێراق بۆ سێ ههزار سەرباز كەم دەكەنەوە.
میدیاكانی ئەمریكا لەنێویاندا تۆڕی "ئەی بی سی نیوز" لە جەنەرال كینیس ماكنزی-یان گواستووەتەوە كە لە میانی ئەم مانگەكەدا، ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بۆ سێ هەزار سەرباز كەم دەكرێتەوە.
لە ساڵی 2016 وە ئەمە گەورەترین هەنگاوە كە ئیدارەی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بینێت.
چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، ئیدارەی ئەمریكا راگەیاندبوو كە ژمارەی سەربازانی لە عێراق كەم دەكاتەوە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ راگەیەندراوێك لەبارەی كشانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لە عێراق بڵاوبكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.