گوتەبێژی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: بەغدا دەیەوێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێکبکەوێت.
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: سەرۆكوەزیران و حكومەتی عێراق نیازیان نیشانداوە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن، لەمیانی كۆبوونەوەشمان لەگەڵ كازمی، بە چڕی باسمان لە پرسی ناوچە جێناكۆكەكان كرد.
هه‌ورامی گوتیشی: كۆبوونەوەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لەبەغدا بەردەوامەو لەگەڵ حكومەتی عێراق لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، شاندی دانووستانكاری هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان ئه‌نجامداوه.
گوتیشی: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێم و دۆسیەكانی نەوت و ناوچە جێناكۆكەكان و داهاتی ناوخۆ‌و دەروازە سنوورییەكان گفتووگۆیان لەگەڵ حكومەتی عیراقی كردوە‌و لەلایەن هەردوولاوە نیەتێكی باش هەیە بۆ چارەسەری كێشەكان.
شایه‌نی باسه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی به‌غدایان كرد‌و ژماره‌یه‌ك دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌نجامداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.