Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:39

وەزاره‌تی بەرگری هۆڵەندا قەرەبووی هاووڵاتییەکی شاری مووسڵ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا، رەزامەندی نیشان دا لەسەر قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتی عێراقی، باسم رازۆ کە لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ سەر شاری مووسڵ بەهەڵە ماڵەکەی کرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار لە کەسوکاری کوژران.

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، ئانک بیژلیڤیڵد لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە قەرەبووی زیانەکانی هاووڵاتی عێراقی، باسم رازۆ دەکەنەوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥دا بۆسەر خانووەیەک کە پێیانوابوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خۆیان تیادا حەشارداوە، چوار لە کەسوکاری کوژرابوون.

ئانک بیژلیڤیڵد باسی لەوە کرد کە هۆڵەندا بە رەزامەندی خۆی قەرەبووی ماددی و مەعنەوی باسم رازۆ دەکاتەوە، بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نایەت بەرپرسیارێتیان قبوڵ کردووە.

لە کاتێکدا بڕی قەرەبووەکە رانەگەیەندراوە، پارێزەری باسم رازۆ، لیسبێس زێگڤێڵد بە دوو ملیۆن یورۆ سکاڵای لەسەر وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا کردبووەوە.

لە میانی ئۆپەراسۆنی دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا لە مووسڵ لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥دا، هێزەکانی هاوپەیمانی خانووی باسم رازۆ-یان بۆردومان کرد، بەهۆی زانیاری هەڵەی هەواڵگرییەوە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف-١٦ی هۆڵەندا هێرشەکەی ئەنجام دا و بەهۆیەوە هاوسەری رازۆ، کچێک و کورێکی و ئامۆزایەکی کوژران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.