Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:46

شاندی‌ باڵاکە‌ی حکومە‌تی ھە‌رێم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ ھە‌ولێر

کوردستان TV
#7
100%


قوباد تاڵە‌بانی بۆ حكومە‌تی عێراق: ئامادە‌ین لە‌سە‌ر پرسی داھاتی نە‌وت و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان ڕێك بكە‌وین. 

كۆبوونە‌وە‌ی شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی و كارە‌بای عێراق، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ چوار شە‌ممە‌ ٩/٩، كۆتایی ھات.

سە‌بارە‌ت بە‌ ناوە‌ڕۆكی كۆبوونە‌وە‌كان بە‌گشتی، سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران رایگە‌یاند: كۆبوونە‌وە‌كان‌ ئە‌رێنی بوون، بە‌ وردی گفتوگۆ لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان كرا، بە‌تایبە‌ی پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر كردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ كە‌ ئێستا حكومە‌تی عێراقی لە‌سە‌رووبە‌ندی داڕشتنەوەیەتی. 

ھە‌روە‌ھا وتی: كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ لاوە‌كییە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌ بە‌غدا تا ئە‌وكاتە‌‌ی دە‌گە‌نە‌ میكانیزمێكی گونجاو، بە پشت بە‌ستن بە‌ دە‌ستور، بەمەبەستی چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌ یاسایی و تە‌كنیكییە‌كان.

سە‌میر ھە‌ورامی لە‌بارە‌ی رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان، وتی: قوباد تاڵە‌بانی لە‌ كۆبوونە‌وە‌كان ئامادە‌یی ھە‌رێمی نیشانداوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌بارە‌ی پرسی داھاتی نە‌وت و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان و پرسی داھاتە نا نەوتییەكانی تر. 

وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، ئە‌وە‌شی ڕاگە‌یاند كە‌ شاندی‌ باڵاكەی ھە‌رێم ھە‌ر ئە‌مشە‌و دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ ھە‌ولێر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.