Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 21:56

کاروان جه‌لال : ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت

عێراق باز له‌ سه‌ر پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌دات
كاروان جه‌لال : ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردني عێراق له‌ كاتي خۆيدا ئه‌نجام بدرێت
کوردستان TV
100%

كاروان جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌و یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن و ئاسته‌نگه‌كان رایگه‌یاند : بێگومان مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن خواستێكی شه‌قامی عێراقه‌ ، په‌رله‌مانی عێراق به‌ ناچاری كه‌وته‌ ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه‌ یاسای هه‌لبژاردن هه‌موار بكاته‌وه‌ ، له‌ به‌رنامه‌ی مسته‌فا كازمی له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێك له‌ خاڵه‌كان كه‌ باسی لێوه‌ كرد هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه‌ .

كاروان جه‌لال روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه‌ كه‌ 6ی 6ی 2021 ، كازمی له‌ گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق قسه‌ی له‌ سه‌ر كردووه‌ ، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه‌ ‌ گونجاو نییه‌ چونكه‌ ئاماده‌كاریه‌كی زۆری ده‌وێت ، له‌ رووی لۆجستی و دارایی ، بۆیه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌ كاتی خۆی ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ ئه‌نجام بدرێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پرسی هه‌لبژاردن بۆ به‌ره‌و بردنی وڵاته‌ بۆ ئارامی ، به‌ڵام له‌ عێراق ئه‌و پرسه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێك كه‌ ده‌یقۆزنه‌وه‌ بۆ مه‌رامێكی سیاسی و حزبی .

ئه‌وه‌ش قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت ، دواتر عێراق باز له‌ سه‌ر پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌دات باشترین نموونه‌ش هه‌مواركردنی یاسای سانتیگۆ .

جگه‌ له‌ كۆمه‌لێك گرفت له‌ یاسای هه‌ڵبژاردن كه‌ تا ئێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌ندێ گرفت هه‌ن كه‌ هه‌ستی پێ ناكرێت كه‌ دووچاری كۆمسیۆن ده‌بێته‌وه‌ ، وه‌ك ئاماده‌كاری په‌ڕاوی ده‌نگدان و دواتر قه‌واره‌ نامینێت ده‌بێته‌ تاكه‌ كه‌سی ئه‌وه‌ش له‌ رووی ته‌كنیكی و دیزاینكردن ، زۆر قورس ده‌بێت .

كاروان جه‌لال راشیگه‌یاند كه‌ یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ گرفته‌كانی فره‌ بازنه‌یی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك ناوی ده‌رده‌چێت و ده‌بێته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن قه‌واره‌ سیاسییه‌كان بكڕدرێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و قه‌واره‌ سیاسییانه‌ی كه‌ به‌هێزن . چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای شه‌خصی خۆی كاندید ده‌كات ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ ، جگه‌ له‌ كێشه‌كانی دیكه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.