كاوه گه‌ردی كارگێری مه‌كته‌بی هه‌لبژاردنی پ د ك له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق رایگه‌یاند : ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ده‌ركردنی یاساكه له ساڵی 2019 كه فشاری شه‌قام وای كرد كه یاساكه به‌مشێوه‌یه هه‌موار بكرێته‌وه ، ئه‌وانه‌ی كه یاساكه‌شیان ده‌ركرد و ده‌نگیان پێدا خه‌ریكه په‌شیمان ده‌بنه‌وه هه‌تا پارته شیعیه‌كان ، چونكه له قازانجیان نیه ، چونكه هه‌موو ده‌زانیین كه ده‌ستوور چۆن گرنگه بۆ وڵات ، یاساش گرنگه وه‌له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردن كه تا چه‌ند یاساكه باش و تۆكمه بێت ئه‌وا وڵات به‌ره‌و ئارامی و سه‌قامگیری ده‌بات ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر یاساكه كه‌موكوڕی تێدا بێت ئه‌وا وڵات به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌بات .
روونیشیكرده‌وه كه گرفتی دیكه‌ش هه‌یه ئه‌ویش نه‌بوونی دادگای بالای فیدراڵی كه كه‌موكوڕی تێدایه ، جگه له گرفتی لۆجستی و دارایی .
كاوه گه‌ردی رایگه‌یاند كه یاسای هه‌ڵبژاردن كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان پێ نه‌دا ، كه من وای ده‌بینم هه‌مواركردن نه‌بووه ، به‌ڵكو سه‌راوژێركردنی یاساكه بووه .
بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ كارتی بایۆمه‌تری خه‌رج كرا ، ئیستا ده‌ڵێن به كارتی ئه‌لیكترۆنی ئاساییه ده‌نگ بدرێت ، مه‌رامیش له‌وه ساخته كردنه . رێژه‌ی به‌شداریكردن له سالی 2018 زۆر كه‌م بوو ، بۆیه ئه‌وه وا ده‌كات كه له كاتی كه‌می به‌شدار بوون په‌نا بۆ ساخته ببردرێت ، هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی یاسا به فه‌رمی رایگه‌یاند كه 1 ملیۆن و 500 هه‌زار كارتی ئه‌لیكترۆنی له ناو كۆمسیۆن دیار نییه .
هه‌ماهه‌نگی كردن له پرسی هه‌ڵبژاردن له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان زۆر گرنگه و ده‌ستمان كردووه به گفتوگۆكردن له گه‌ڵ یه‌كتر ، بوونی یوئێنیش له پرۆسه‌كه ئه‌ویش گرنگی هه‌یه بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه .
به‌راستی ئێستا عێراق ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به سه‌رژمێری هه‌یه پێویستی به هه‌ڵبژاردن نییه ، له ساڵی 1997 تا ئێستا سه‌رژمێری نه‌كراوه ئه‌وكاتیش هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرته‌وه و سه‌رژمێری تیا ئه‌نجام نه‌درا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.