مستەفا کازمی ، سهرۆك وهزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی ،سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.
کازمی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختە دەکات.
کازمی دوای دیدارو کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، رۆژی هەینی سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
سهردانهكهی كازمی بۆ ههولێر هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان ههولێر و بهغدا و ماوەی دوو رۆژ بوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی هەرێم لە بەغدا بوو.
جێی ئاماژەیە، ئەم سەردانەی مستەفا کازمی بۆ هەولێر بە یەکەم سەردانی ناوبراو بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مانگی ئایاری رابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.