ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتی به‌ستووه به‌و چوكڵانهی لهچواردهوریهتی هاوشێوه‌ی بزمار و دڕك و واده‌كات به‌خانه‌كانی له‌شه‌وه بلكێت و كۆرۆنا چوكڵه‌كانی به‌شه‌كر داده‌پۆشێت و ده‌ڕوات بۆ خانه‌كان و سیستمی به‌رگری له‌ش ده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
زانایانی زانكۆی Southampton ی به‌ریتانی بۆیان ده‌ركه‌وت ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ڤایرۆسه‌كانی دیكه خۆی له‌به‌رده‌م سیستمی به‌رگری له‌ش ڕاگیرناكات، ته‌نیا به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و خۆگۆڕین نه‌بێت و به‌بێ ئه‌و خۆگۆڕینه ئه‌و ڤایرۆسه هیچ نه‌ده‌بوو.
ڤایرۆسی كۆرۆنا چوكڵه‌كانی بهشهكرهمهنی داده‌پۆشێت و پرۆتینه‌كانی له‌پشته‌وه ده‌شارێته‌وه و به‌و شێوازه سیستمی به‌رگری له‌ش به دوژمنی دانانێت و به‌و شێوه‌یه ده‌ڕواته له‌شه‌وه.
ژێده‌ر: ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.