Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 21:47

چای شین یاده‌وه‌ری به‌هێز ده‌کات و رێگری له‌پیربوون ده‌کات

کوردستان TV
100%

رووه‌كێكی به‌هێز یاده‌وه‌ری چالاك ده‌كات و رێگا له‌ پیربوون ده‌گرێ و هاوكاتیش گه‌شه‌ی قژ به‌هێز ده‌كات و ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات.

 له‌ رێگای چه‌ند خۆراكێك، زۆر رێگا هه‌ن بو پاراستنی ته‌ندروستی و ژیانكردن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، له‌وانه‌یه‌ چا گرنگترینیان بێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ زانایانی بواره‌كه‌ ده‌ڵێن: خواردنه‌وه‌ی چای شین كه‌ له‌گوڵی بازللای شین به‌رهه‌م دێت و به‌ بازللای په‌پوله‌ ناوده‌برێت،باشترین جۆری خواردنه‌وه‌یه‌ و ده‌توانێ شوێنی ئه‌و هه‌موو خواردنه‌وانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ پڕیه‌تی له‌مه‌وادی كیمیاوی و ژه‌هراوی.

هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن: رووه‌كی چای شین چه‌ند سوودێكی هه‌یه‌ له‌وانه‌ پڕۆسه‌ی پیروبوون دواده‌خات و یاده‌وه‌ری به‌هێز ده‌كات و گه‌ده‌  ده‌پارێزی و گه‌شه‌ به‌زیاد بوونی قژ ده‌دات.

هاوكات زانایان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ ووردكراوی بازللای شین رووه‌كێكی به‌هێزه‌و له‌ گولی رووه‌كی بازللای په‌پوله‌ دروست كراوه‌و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ چالاكبوونی جه‌سته‌و رێگری كردن له‌پیربوون به‌كارهێندراوه‌.

66

وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / ئێكسپرێس+رووسیا ئه‌لیۆم

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.