Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 18:58

مەهدى خەزعەل بۆ کوردستان تى ڤى: سەردانى کازمى بۆ هەولێر سەردانێکی گرنگە

کوردستان TV
100%

مەهدى خەزعەل، سەرۆکى ناوەندی ووشە بۆ لێکۆڵینەوەى سیاسی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ کوردستان تى ڤى راگه‌یاند: سەردانى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق بۆ هەولێر، سەردانێکی گرنگە و هەرێمى کوردستانیش بۆ عیراق هاوبەشێکی گرینگە.

خەزعەل، ئامانج و بایەخى سەردانەکەى مسته‌فا کازمى ، سەرۆک وەزیرانى عێراقی شرۆڤە کرد و گوتى: ئەو سەردانەى کازمى بۆ هەولیر سەردانێکی پێویست بوو, هاوکات چاوەڕِی دەکرێت زۆر کاری گرنگ و بایەخ دار لە نێوان هەردوو لادا ئەنجام بدریت ، نەهێشتنى کێشەو گرفت و ڕەخساندنى خۆش گوزەرانى بۆ خەڵکى ،هەموو ئەمانە سەرچاوەی بەیەک گەیشتن و ڕێككه‌وتنن کە سیاسیەکان ئەنجامى بدەن ، رێككه‌وتن نیشانەى عێراقێکى سەقامگیر لە ناوچەکە نیشان دەدات ، سەردانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ هەولێر و هەرێمى کوردستان کردنەوەى ئەو گرێیانه‌یه‌ کە پێشتر لە نێوان حکومەت و بەشێک لە سیاسیەکانیش هەبوو ، سەبارەت بە رێككه‌وتنی نێوان هەولێرو بەغداش وەک دەبینین کارەکان لە قۆناغى کۆتایین و دواجاریش هەر دەگەڕێینەوە سەر خاڵى لێک تێگەیشتن و گفتو گۆ ، کە تاکە چارەسەری هەر کێشەیەک دانووستانە.

ئا/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.