Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:45

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ چۆنییه‌تی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خوێندی ئه‌مساڵی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندی ئه‌مساڵی راگه‌یاند.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پرۆسەی خوێندنی بۆ ساڵی نوێی بەمشێوەیە راگەیاند: بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی لەناو ناوەندەكانی خوێندن، بە رێككاری تەندروستی لە 27ی 9 دەوام دەستپێدەكات.

هه‌روه‌ها بۆ قۆناغی یەك و دووی بنەڕەتی لە 10-10-2020 لەناو ناوەندەكانی خوێندن، پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكات .

هاوكات بۆ قۆناغی سێی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی، پرۆسەی خوێندن، بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.