Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:53

شۆڕه‌شی ئەیلولی گەورە دەسکەوتێکی زێرینی کوردە لەمێژوودا

کوردستان TV
100%

جیگر رەشید هەرکی

بەرزۆ پیرۆزبیت سالیادی شورەشی ئەیڵولی گەورە ، لە ۱۱ ی ئەیڵولی سالی ۱۹٦۱ شوڕەشی گەورەی ئەیڵول بەسەرکردایەتی باۆکی رۆحی نەتەوەی کورد (مستەفا بارزانی) و هەڤاڵانی هەلگیرسا ، ئەم شوڕەشە گەورەیە لەدوای ئەو هەموو کارە شوفێنیی و نەهامەتی و دەردەسەری و زوڵم و ستەمە هات کەحکومەتی عێراق بەسەری کورد و کوردستانی دەهینا و نەیان دەهێشت کورد ئارام و خاوەن ماف و بریاردان بن و زمانی دایک و قسەکردنی کوردیان لە کورد حەرامکردبۆ کوشتن و برین و تاڵانکردن و ئەنفالیان لەسەر کورد حەڵالکردبوو، روژ نەبو لە ژێڕ گرمەی توپ و دەنگی فروکە و ناوچەیێکی کوردی توپاران نەکرێت و دۆکەل لێ بەرز نەکرێت ، لەم ناخوشی و مەینەتیەدا گەنج و ڵاوی کورد دەبونەقوربانی و شەهیدی دەستی حکومەتە شوفێنیەکەی عێراق .

ئەمە وایکرد رێبەری گەورەی کورد (مستەفا بارزانی نەمر) بەیاوه‌ری هەڤاڵانێ پێشمەرگە بیر لەهەلگیرساندنی شورەشێکی سەرتا سەری و گەورە بکەنەوە بو ئەوەی کورد وکوردستانی لەدەست ئەم حکومەتە شوفێنیە رزگاربکەن و هیواو ئومێد بو کورد بگەریننەوە، ئەوەبو لە ۱۱ی ئەیلولی سالی ۱۹٦۱ بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی سەروکی پارتی دیموکراتی کوردستان شورەشی گەورەی ئەیلول هەلگیرسا ، لەم شۆرشه‌ گەورەیەدا پێشمەرگە قارەمان و دڵێرەکانی کوردستان لە ژێر سلوگانی "کوردستان یان نەمان" بەرگریێکی توکمەیان کرد بەرامبەر بە دوژمن توانیان گۆرزێکی کۆشندە بەڕوی دوژمن بوەشێنن و سەرکەوتن بەسەریان دا توماربکەن ،

ئەمە بویە سەرکەوتنێکی گەورەی کورد لەمێژووی کوردایەتیدا بەرامبەر بە دووژمن. شورەشی مەزنی ئەیلول پربایەخترین شورەشی کوردی بو ، چونکە رێککەوتنی بەیاننامەی ۱۱ی ئازاری ساڵی ۱۹۷۰ لێکەوتەوە کە دواجار حکومەتی عێراقی هێنایه ژێر بار و مافی (ئوتونومی) بو کورد و چەندین بریاری تری بەرقەرار کرد ، ئەمە لە مێژووی کوردستاندا بویه خالێکی زێرین و موعجیزەیێکی گەوره کە دوژمنی ناچارکرد دان بە مافی ئوتونومی دانێت بو کورد و کوردستان . لەکوتایدا هەزاران سڵاو لەسەر گیانی پاکی شەهیدانی شورەشی ئەیلول و هەموو شەهیدەکانی تری کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.