Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:37

ڤیدیۆ .. بۆ جارێکی دیکه‌ ئاگرێکی گەورە لە بەندەری بەیروت کەوته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی بەندەری بەیروت کەوتەوە.

سوپای لوبنان رایگەیاند کە بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، ئاگر لە کۆگایەکی عەمبارکردنی رۆن و تایە لە بازاڕی ئازادی بەندەری بەیروت کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.

هاوکات میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە کە ئەو ماددەی لە ئاگر کەوتنەوەکەدا، دەسووتێن مەترسیدار نین.

لە چواری ئابی رابردوودا سەرەتا ئاگر لە کۆگای ژمارە ١٢ی بەندەری بەیروت کەوتەوە، پاشان تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز رووی دا کە هەموو شارەکەی هەژاند.

سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون باسی لەوە کردبوو کە تەقینەوەکە بەهۆی دوو هەزار و ٧٥٠ تۆن نیتراتی ئامۆنیۆمەوە روویداوە کە شەش ساڵە لە کۆگایەکی بەندرەرەکەدا، هەڵگیراوە.

لە تەقینەوەکەدا ١٩١ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش هەزار کەس برینداربوون و چەند کەسێکیش بێ سەروشوێن بوون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.