وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەك جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بایەخدان بە سەوزكردنی شارەكان و زیادكردنی رووبەرە سەوزاییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە پاركەكان و دانانی پلانی نوێ، ستراتیژیەتێكی نوێ دادەنێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی سەوزكردنی شارەكان و زیادكردنی رێژەی سەوزایی بۆ ئاستێكی باشتر و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و مۆدێرن لە پاركەكان و هەروەها دووبارە رێكخستنەوە و نۆژەنكردنەوەی پاركەكان.
راگهیاندنى وهزارهتى شارهوانى و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2020 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كاروباری پاركەكان و دووبارە رێكخستنەوە و نۆژەنكردنەوە و گرتنەبەری سیاسەتێكی نوێ و مۆدێرن لەپێناو بەرزكردنەوە و زیادكردنی ئاستی سەوزایی لە شاری هەولێر، لە كۆبوونەوەیەكدا كە سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر و ژمارەیەك بەرپرس و كارمەندی دیكەی پەیوەست بە پاركەكان ئامادەبوون، بەوردی بەدواداچوونی بۆ ئاستی خزمەتگوزاری پاركەكان كرد لەپێناو دووبارە رێكخستنەوە و گرتنەبەری ستراتیژێكی نوێ لە بواری خزمەتگوزارییەكان و چارەسەركردنی گرفتەكان و زیادكردنی رووبەری سەوزایی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.
راشیدهگهیهنن كهههر لهكۆبوونهوهكهدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خودی جەنابی سەرۆكی حكوومەت بایەخێكی زۆر بەزیادكردنی رووبەری سەوزایی و ژینگە بە گشتی دەدات و حكوومەت وەك یەكێك لە ئەركە گرنگەكان سەیری ئەو بابەتە دەكات بۆ ئەوەی بە روئیایەكی نوێ لە بواری سەوزایی ستراتیژیەتی نوێ بگیرێتەبەر بە پلانی نوێ و دووبارە رێكخستنەوە و ئەكتیڤكردنی توانا مرۆیی و كارگێڕییەكان بەمەبەستی بایەخدانی زیاتر بەو بابەتە، جەختیكردەوە سەوزایی لە هەر شارێكدا وەك سییەكانی مرۆڤ وایە بۆ هەناسەدان، بۆیە دووبارە چاوخشاندنەوە دەكەین و ستراتیژیەتی نوێ و مۆدێرن دەگرینەبەر.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.