Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:47

له‌کوردستانی سوریا ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بون

کوردستان TV
100%

‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى له‌كوردستانى سوریا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 34 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و به‌وه‌ش كۆی گشتى تووشبووان له‌ناوچه‌كه‌دا  به‌رز بۆوه‌ بۆ 738 كه‌س

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت كه‌هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 17 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێت له‌و 24 كاتژمێره‌دا هیچ حاڵه‌تێكى گیان له‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌


ته‌ندروستى كوردستانى سوریا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تائێستا له‌ناوچه‌كه‌ 738 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون ، له‌و ژماره‌یه‌شدا 42 كه‌س به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ، 229 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.