وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ههرێمی كوردستان لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كردووە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆمپانیای سەرپەرشتیاری گۆڕستانی نوێی سلێمانی دهركرد
لهنووسراوهكهی شارهوانى دا هاتووه: ئەو گرێبەستە هەڵوەشاوەتەوەو گۆڕستانەكە لەمەودوا وەكو پاركێكی شار لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوهش دهكات كه ئەو ئەرك و كارانەی خراوەتە ئەستۆی لایەنی دووەم ( كۆمپانیای سەرپەرشتیكاری گۆڕستانەكە)، بووەتە هۆی بارگرانی دارایی لەسەر هاووڵاتی و بڕی تێچوونی ناشتنی مردووی بەرز كردووەتەوە، كە لە بنەمادا سەرپەرشتی و ئیدارەدانی سەر قەبرانەكان و دابینكردنی بودجەی پێویست لە ئەرك و پابەندییەكانی شارەوانییە.
دهشڵێت لەبەرئەوەی كە پێویستە كار بكرێت بۆ كەمكردنەوەی بڕی تێچوونی هەڵكەندنی قەبر و ناشتنی مردوو بۆ كەمترین ئاست، نابێت هیچ خەرجییەكی خزمەتگوزاری سەرقەبرانەكان لە سەوزكردن و چاكسازی و بیناكردن و چاودێری كارەبا، بخرێتە سەر تێچوونی ناشتنی مردوو.
ههروهها وهزارهتی شارهوانى لهنووسراوهكهدا ئاماژه بهوهش دهكات كه بۆ ئەم مەبەستە پێویستە شارەوانی كار بكات بۆ ئیدارەدانی سەر قەبرانی نوێی سلێمانی و خزمەتكردنی وەك پاركێكی شار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانییەوە. لەگەڵ پێكهێنانی هۆبەیەكی تایبەت بە سەرقەبرانەكان بۆ ئیدارەدانی كاروباری ناشتنی مردوو و هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ئاسایش و تەندروستی، لەبەرئەوە پێویستە گرێبەستی بانەوانی تایبەت بەو پرۆژەیە هەڵوەشێندرێتەوە، دەرخستەی تایبەت بە ئیدارەدان و چاودێری چاكسازی سەرقەبرانی نوێ ئامادە بكرێت بەمەبەستی دابینكردنی بودجەی پێویست
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.