Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:53

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەیسەم ئەبولفول کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن دەربڕی و سوپاسی کونسوڵی ئوردنيشی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان بوو ، هيوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.
كونسوڵی ئوردن سوپاسی میواندۆستی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هەماهەنگیی باشیان، لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.