حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه دوێنێ چوارشهممه 9 ى 9 ى 2020 ،حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”خدر قەویدڵ“ تەمەن ٣٦ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
راشیدهگهێنێت خدر قەویدڵ نزیکەی ٧ ساڵ پێش لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”حوسێن سەروەری“ و ”هەژیر ئێران نژاد“ بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپا.
ههنگاو ئاماژه بهوهش دهكات كه دوو تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیەیە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ خدر قەویدڵ برابوونە ژووری تاکەکەسی کە هەمان ڕۆژ گەڕێندراونەتەوە بۆ بەندەکانی خۆیان.
دهشڵێت هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیا حکوومەتی و بەرپرسانی دەزگای دادوەریی حکوومەت هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.