Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:45

مستەفا کازمی سەردانی کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک دەکات

کوردستان TV
100%


 مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانی کەمپی قادیا-ی ئاوارەکانی کرد لە پارێزگای دهۆک 


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانی کەمپی قادیا-ی ئاوارەکانی کرد لە پارێزگای دهۆک و لە دۆخی ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکەی پرسی.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی کازمی بۆ کەمپی قادیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: کازمی لە میانی سەردانەکەیدا چاوی بە چەند خێزانێکی ئاوارە کەوتووە و گوێی لە کێشە و داواکارییەکانیان کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوه‌ش دراوە کە کازمی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی کەمپەکە، گوێی لە راپۆرتێکی تێرو تەسەل لەبارەی دۆخی ژیانی ئاوارەکان لە نێو کەمپەکەدا گرتووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکاریی پێدوایستی ئاوارەکانی لە کەمپی قادیا و کەمپەکانی دیکە داوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکوومەت رژدە لەسەر کارکردن بۆ دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و کەشێکی گونجاو 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.